به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت, هێرشبه‌رانی سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئێران و به‌رپرسی ئیداریی ناوچه‌ی داڵاهۆ تا ئێستا نه‌ناسراون و لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
حسێن عه‌لی ئه‌میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند, تا ئێستا هێرشبه‌رانی سه‌ر نوێنه‌ری شارۆچكه‌ی ئیسلام ئاباد له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و به‌رپرسی ئیداریی ناوچه‌ی داڵاهۆ، كه بوه هۆی برینداربوونیان نه‌ناسراون‌و هێرشبه‌رانیش دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یان به‌ره‌و ناوچه سنورییه‌كان هه‌ڵهاتوون.
دوێنی له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ پارێزگای كرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان, له‌لایه‌ن چوار چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه، ته‌قه له ئۆتۆمبیلی په‌رله‌مانتارێكی ئێران و به‌رپرسی ئیداریی ناوچه‌ی داڵاهۆ كرا و له‌ئاكامدا بوه هۆی برینداربوونی په‌رله‌مانتاره‌كه و پارێزگاری داڵاهۆ و گیانله‌ده‌ستدانی شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌یان و كارمه‌ندێكی پزیشكی ڤیتهرنهری.